مایکرۆسۆفت بەرنامەیەکی بۆ گەڕاندنەوەی فایلە سڕاوەکان بڵاوکردەوە

2020-07-01

2152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر بە هەڵە وێنەیەک یان ڤیدیۆیەکت سڕیوەتەوە، یاخود دەستت بەریکەوتوە و تەواوی فایلەکانت لە هاردەکەتدا نەهێشتوە، دڵ لە دڵ مەدە، چونکە ئەم بەرنامە نوێیەی مایکرۆسۆفت بۆ تۆیە.

بەرنامە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت ناوی "Windows File Recovery"ـە و لەسەر میمۆریی کامێرا و درایڤی USB و درایڤی کۆمپیوتەریش کاردەکات، چەندین جۆری جیاوازی فایلیش دوای سڕینەوەیان دەگەڕێنێتەوە.

هەروەک هەموو بەرنامەیەکی دیکەی گەڕاندنەوەی فایلی سڕاوە، پێویستە دوای سڕانەوەی فایلەکانت هەوڵ بدەیت بە زووی بەرنامەکە بەکاربهێنیت، پێش ئەوەی کاتی گەڕاندنەوەیان بەسەر بچێت.