چەند خواردنێک دەبنە هۆی بێخەوی

2020-06-30

13350 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جگە لە بەکارهێنانی مۆبایل و پلەی گەرمیی ژوورەکەت، چەند فاکتەرێکی دیکەش هەن کە کاردەکەنە سەر سیستەمی خەوت، لەوانە ئەو خۆراکانەی پێش خەوتن دەیانخۆیت.

ماڵپەڕی "WebMD" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، چەند خۆراکێک هەن کاریگەریی نەرێنی لەسەر خەوی شەوانت دادەنێن، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

سەوزەواتی تازە و بیبەری تون و زەنجەفیل و شوکولاتە و ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە.

سەوزەی نوێ کرداری هەرس گرژ دەکات و بەو جۆرە ڕێگر دەبێت لە خەوتن، بیبەری تون و زەنجەفیل دەبێتەهۆی خاوبوونەوەی شیبوونەوەی ماددە خۆراکییەکان لە جەستەدا و پلەی گەرمی لەش بەرز دەکەنەوە.

ماددەی کافایین کرداری هەرس ماندوو دەکات و هۆکارە بۆ خەوزڕان، ئەو کافاینە تەنها لە قاوە و چادا بوونی نییە، بەڵکو لە هەندێک جۆری خواردنەوەی وزە بەخشدا هەیە، سەبارەت بە شوکولاتە بە تایبەت شوکولاتەی ڕەش ماددەی سیۆبرۆمینی تێدایە هەمان کاریگەریی ماددەی کافاینی هەیە.

ب.ع