هەشت هۆکار بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە پزیشکێکدا بکەیت

2020-06-30

17023 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرکەسێک و تایبەتمەندیی جیاوازی خۆی هەیە کە وای لێدەکات دانسقە بێت و هاوشێوەی نەبێت، بەڵام خانمە پزیشکەکان بە گشتی چەند تایبەتمەندییەکی ناوازەیان هەیە، کە هانت دەدەن ژیانێکی هاوبەشیان لەگەڵدا پێکبهێنیت.

ماڵپەڕی "Kevin MD" لە بابەتێکدا چەند تایبەتمەندییەکی ئەو کچانەی دەستنیشان کردوە کە پیشەیان پزیشکییە، پێکەوە وات لێدەکەن خەون بە هاوسەرگیریکردن لەگەڵیاندا ببینیت.

١. لە کاتی مەترسیی تەندروستیدا دەتوانن ڕزگارت بکەن بە زووترین کات.

٢. لە ئەرکی قورس ڕاناکەن و بە ئاسانی چارەسەری دەکەن.

٣. لەژێر پەستاندا ناپسێن و لە یەک کاتدا دەتوانن چەند کارێکی جیاواز بکەن.

٤. جارجار پارەش گرنگە، داهاتێکی باشیان هەیە.

٥. زیرەکن و بە ئاسانی لێت تێدەگەن.

٦. کەسایەتییەکی باشیان هەیە و دڵسۆزن، چونکە ڕاهاتوون بە یارمەتیدانی خەڵکی.

٧. بەرگەی ژیانی ناڕەحەت دەگرن و پێویست ناکات بەردەوام بەدەم هەموو شتێکیانەوە بیت، چونکە زۆر باش دەزانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن.

٨. دیدگایەکی جیاوازیان بۆ ژیان هەیە، بەردەوام هەوڵ دەدەن ئێستایان بە خۆشترین شێوە بەسەربەرن.

8 reasons why you should marry a female physician? | Faculty of ...

ب.ع