چیرۆکی پیاوە زیوییەکانی ئیندۆنیزیا چیە؟

2020-06-30

3605 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیوی مانوسیا، یاخود پیاوانی زیوین دیمەنێکی نوێیە لە شەقامەکانی وڵاتی ئیندۆنیزیادا بەرچاو دەکەوێت، لە ڕاستیدا ئەمانە سواڵکەرن و ڕێگایەکی دیکەیان دۆزیوەتەوە بۆ پەیداکردنی بژێوییان.

لەوەتەی مرۆڤ بیری دێت لە وڵاتەکەدا سواڵکەر بوونی هەبوە و بە شێوازی جیاواز داوای پارەی یان خۆراکیان لە خەڵکی کردوە، ئەم ڕێگا نوێیەش کە ئەم پیاوانە بەکاری دەهێنن لە شانۆکارەکانەوە وەرگیراوە، کە وەک کانزا خۆیان بۆیە دەکەن و شانۆیی بێدەنگ پێشکەش دەکەن.

زۆرینەیان خۆیان بە سپرایەک خۆیان بۆیە دەکەن و بە پارچە مقەبایەکەوە داوای هاوکاری دەکەن، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم بۆیەیەش تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زەق دەربکەون و ئەگەری دەستکەوتنی پارەیان زیاتر بێت.

نزیکەی ساڵێکە ئەم دیمەنانە لە وڵاتەکەدا پەیدابوون و هەرایان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ناوەتەوە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا پۆلیس کەوتوەتە ڕاوەدونانیان و بە تۆمەتی بێزارکردنی خەڵکی دەستگیریان دەکات.

ب.ع