نۆ فێڵی سادە بۆ ئەوەی بەبێ خۆبرسیکردن کۆنترۆڵی خواردنت بکەیت

2020-06-30

17933 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دابەزاندنی کێش دەکرێت ئەرکێکی قورس بێت لای هەندێک کەس و بەرگەی ماندوویەتیی وەرزش و برسێتی ناگرن، بۆیە ناچاردەبن واز لە دابەزاندنی کێشیان بهێنن، تۆ لەوان مەبە، چونکە ڕێگەی ئاسانتر هەیە.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا تیشکی خستوەتە سەر نۆ فێڵی سادە بۆ ئەوەی بەبێ خۆبرسیکردن کێشی لەشت داببەزێنیت.

١. خواردنی توون بخۆ.

10 Tricks to Control How Much You Eat Without Feeling Hungry

٢. لە پەرداخی درێژدا ئەو خواردنەوانە بخۆرەوە کە شەکریان زۆر تێدایە، ئەمە وات لێدەکات هەست بکەیت زیاترت خواردوەتەوە.

10 Tricks to Control How Much You Eat Without Feeling Hungry

٣. نەعنا زۆر بخۆ، بۆن و تامەکەی هەستی برسێتی کەم دەکاتەوە و حەزی خواردنت تێدا ناهێڵێت.

10 Tricks to Control How Much You Eat Without Feeling Hungry

٤. بە دەستەکەی دیکەت نان بخۆ، ئەگەر ڕاستەیت بە چەپە نان بخۆ، ئەگەر چەپەشیت بە ڕاستە، ئەمە وات لێدەکات خاوتر نان بخۆیت و زووتر تێر ببیت.

10 Tricks to Control How Much You Eat Without Feeling Hungry

٥. لە قاپی ڕەنگاوڕەنگدا نان بخۆ، ئەمە وادەکات کەمتر بکەیتە قاپەکەتەوە و خواردنەکەت زیاتر دەربکەوێت.

10 Tricks to Control How Much You Eat Without Feeling Hungry

٦. قاپی بچوک بەکاربهێنە، دیسان لەبەر ئەوەی خواردنەکە زۆر دەربکەوێت.

10 Tricks to Control How Much You Eat Without Feeling Hungry

٧. شیرینیی دوای نان کەم و بچوک بکەرەوە، لەبری کێک چایەکی شیرین بخۆ.

10 Tricks to Control How Much You Eat Without Feeling Hungry

٨. هەموو ژەمێک بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو دەستپێبکە.

10 Tricks to Control How Much You Eat Without Feeling Hungry

٩. خواردنەکانت با سەوزەیان زۆر تێدابێت.

10 Tricks to Control How Much You Eat Without Feeling Hungry

ب.ع