سوودە تەندروستییەکانی کشمیش چین؟

2020-06-30

18239 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کشمیش بە چەندین ڤیتامین و ماددەی ڕیشاڵی دەوڵەمەندە و شەکری سروشتی تێدایە کە زیانی نییە، ڕۆژانە خواردنی کشمیش یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە دەدات.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند سوودێکی تەندروستی کشمیشی خستووەتەڕوو، لەوانە خواردنی بڕێک کشمیش ڕۆژانە یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە دەدات بەهۆی بوونی ماددە ڕیشاڵییەکان تێیدا قەبزی ناهێڵێت.

هەروەها بڕێکی باش ماددەی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، و یارمەتی کردنەدەرەوەی ماددە زیانبەخشەکان دەدات لە جەستەدا.

کشمیش چارەسەرێکی خێرایە بۆ کەمخوێنی بەهۆی بوونی ئاسن لە پێکهاتەکەیدا، و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن.

ماسولکەکانی چاو بەهێز دەکات و کێشەکانی چارەسەر دەکات بەهۆی بوونی ڤیتامین A تێیدا، و بەهۆی بوونی کالسیۆم تێیدا ئێسکەکان بەهێز دەکات.

یارمەتی دەردانی ماددەی کۆلاجین دەدات، بەمەش پێست تەندروست دەکات و لە چرچبوون دەیپارێزێت.

ژ.ن