بەم سێ رێگە سروشتییە کۆتایی بە دەوالیی قاچەکانت بهێنە

2020-06-30

55909 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خەڵکی قاچیان تووشی دەوالی دەبێت، کە ڕەنگە بەهۆی لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز یان زۆر وەستان و ڕۆشتن بەپێ بۆ ماوەیەکی زۆربێت، دەتوانرێت بەگیراوەی سروشتی دەوالی قاچ نەهێڵرێت.

ماڵپەری "برایت ساید" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە سێ گیراوەی ئاسان دەکات بەمەبەستی نەمانی دەوالی قاچ، ئەوانیش:

بەکارهێنانی زەیتی زەیتون

کەمێک زەیتی زەیتون لەسەر ئاگر دابنرێت تا گەرم دەبێت، دواتر لە ڕێگەی پارچەیەک لۆکەوە زەیتە گەرمەکە بدرێت لە قاچ و بۆماوەی دوو خولەک ئەو جێگەیەی پێبشێلرێت کە تووشی دەوالی بووە.

ڕۆژی دووجار و بۆ ماوەی مانگێک لەسەری بەردەوامبە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش.

 

سیر و لیمۆ و زەیتی زەیتون

١٠ دەنک سیر بەجوانی بهاڕە تادەبێت بە هەویر، دواتر ئاوی سێ لیمۆ و گوێزەر لەگەڵ چوار کەوچکی گەورە زەیتی زەیتونی تێبکە، جوان تێکیان بدە تا دەبێتە گیراوەیەکی خەست.

لە ڕێگەی پارچەیەک لۆکەوە بدرێت لەو جێگەی تووشی دەوالی بووە، لە ئێوارەوە بۆ بەیانی پێوەی بێت واتە نزیکەی "١٠ بۆ ١٢" کاتژمێر.

ڕۆژی دووجار و بۆ ماوەی مانگێک لەسەری بەردەوامبە.

 

گیراوەی ئەلۆڤێرا و سرکەی سێو ئاوی گوێزەر

ئاوی یەک گوێزەر لەگەڵ یەک کەوچک لە لینجی ڕووەکی ئەلۆڤێرا و سرکەی سێو لە دەفرێکدا تێکەڵبکرێت.

لە رێگەی پارچەیەک قوماشەوە بدرێت لە قاچ، ڕۆژی سێجار و بۆماوەی مانگێک دووبارە بکرێتەوە.