ئەو ماددە خۆراکیانەی نیشانەکانی پیریی خێراتر دەکەن

2020-06-30

14521 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تامارا برۆنتسا پزیشک و شارەزایی خۆراکی لە سەنتەری FIC Nutrition and Biotechnology ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک ماددەی خۆراکی نیشانەکانی پیریی دوادەخەن.

ئەو شارەزای خۆراکە لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی ئۆرگۆمینتی ئەی فاکتی ڕاگەیاندووە، هەندێک لە ماددە خۆراکییەکان کە دەستکاریکراون و زیاترلە پێنج ماددەیان بۆ زیادکراوە وەک بۆیە و تام و ماددەی پارێزگاریی و ماددەی تر، کە زیاتر لە خواردنە لە قتونراوەکان و ئیشە هەویرییەکان و خواردنەوە گازییەکاندا هەیە، لە مەترسیدارترین جۆرەکانی ماددە خۆراکییەکانن و نیشانەی پیریی خێراتر دەکەن.

ئەو پزیشکە پێی وایە نەبوونی هاوسەنگی خۆراکی کاریگەریی لەسەر کرۆمۆسۆمەکان دەکات بەتایبەت ئەوانەی بەرپرسن لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی، چونکە کاریگەریی ئەو ماددە دەستکاریکراوانە لە خۆراکە ئامادەکراوەکاندا هەیە زیاتر پیربوون  لە خانەکانی پێستدا دەردەکەوێت.

تامارا وتوویەتی "کاربۆهیدراتە قورسەکان کاریگەریی لەسەر ماددە خۆراکییە دروستکراوەکان دەکەن، چونکە پەیوەندیی بە گلوکۆزی زیادەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی شەکر لە خوێندا زیاد دەکەن".

بەگوێرەی ئەو شارەزای خۆراکە پێویستە لە بری خواردنە دانەوێڵەکان و هەمبەرگر و ئەوانەی بڕی چەوریان لە پڕۆتین زیاترە بگۆرێن بۆ خواردنی ماسی و مریشک و گۆشتی بێ چەوری و هێلکە کە ڕاددەیەکی باش پڕۆتین بۆ لەش دابین دەکەن.

مواد غذائية تسرع الشيخوخة - RT Arabic

ئ.ل