چەوری ورگ تووشی ئەم مەترسییانەت دەکات

2020-06-30

15710 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەوری ورگ کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت بە گشتی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە جیاوازەکان زیاتر دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژە بە کاریگەریی و مەترسییەکانی چەوری ورگ کراوە لەسەر تەندروستی کە واتان لێدەکات بەزووترین کات هەوڵبدەن کێشتان داببەزێنن و کۆتایی بە ورگتان بهێنن، بەم جۆرە:

١. مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەکات.

٢. ئەگەری تووشبوون بە حاڵەتی تێكچوونی زیندەپاڵ زیاتر دەبێت، کە ئەمە وادەکات ناوچەی کەمەر لە هەموو شوێنێکی جەستە گەورەتر بێت، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیان دروستدەکات.

٣. ئەگەری تووشبوون بە گرێ شێرپەنجەییەکان زیاتر دەبێت.

٤. ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی دڵ زیاتر دەبێت وەك داخرانی دەمارەکان و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك.

٥. ئەگەری تووشبوون بە خڵەفان و کێشەکانی زاکیرە زیاتر دەبێت.