دوو پێکهاتەی سروشتیی بۆ نەهێشتنی خاڵە ڕەشەکانی روخسار و لوت

2020-06-30

43307 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دروستبوونی خاڵی ڕەش لە سەر ڕوخسار بەهۆی زیاد دەردانی چەورییە لەسەر کونیلەکانی ڕوخسار، کە زیاتر لەسەر لوت و چەناگە و ناوچەوان و هەردوو ڕومەت ڕوودەدەن، زۆرکاتیش تەواوی روخسار ئەو جۆرە خاڵانەی تێدا دەردەکەوێت.

ماڵپەڕی عەین لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا ئاماژەی بە دوو پێکهاتەی سروشتیی کردووە بۆ نەهێشتنی خاڵە ڕەشەکانی ڕوخسار، کە تەواوی کەرەستەکان سروشتیین و لە زۆربەی ماڵەکاندا دەستدەکەوێت:

نیشاستە و سرکە

کەوچکێکی گەورە نیشاستە تێکەڵ بە بڕێکی کەم سرکە بکە کە گیراوەیەکی وەک هەویری لێدەربچێت، بدرێت لەو بەشانەی ڕوخسار کە ئەو خاڵە ڕەشانەی پێوەیە، بۆ ماوەی ١٥بۆ ٢٠ خولەک پێوەی بیت دواتر بە ئاوی شلەتێن بشۆرێت، لە کۆتاییدا ئاوی سارد بدرێت لە ڕوخسار پاشان گوڵاو بۆ رێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی پیسی بۆ نێو کونیلەکانی روخساردا.

هێلکە و هەنگوین

سپێنەی هێلکەیەک تێکەڵ بە کەمێک هەنگوین بکە و بدرێت لە روخسار، دوی چەند خولەکێک بە ئاوی گەرم دواتر بە سارد بشۆرێت، لە کۆتاییدا کرێمی شێدارکەرەوەی روخسار یان گوڵاوی لێبدرێت، گیراوەکان هەفتەی دوو بۆ سێ جار دووبارە بکرێتەوە.

طريقة ازالة الرؤوس السوداء بالفازلين من أول مرة خلال 5 دقائق

ئ.ل