بۆچی هەندێك کەس لەکاتی خەوتندا دەمیان دەکەنەوە؟

2020-06-29

38048 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایکردووە، خاوبوونەوەی ماسولکەکانی شەویلگە وادەکەن لەکاتی خەوتندا دەم بکرێتەوە بۆ ئەمەش چەند هۆکارێکی جیاواز هەیە.

ماڵپەڕی "العربیة" بڵاویکردووەتەوە، ئاوسانی لەوزەتێنەکان و داخرانی گیرفانە هەواییەکان وادەکەن لەکاتی خەوتندا مرۆڤ بە خۆنەویستانە دەمی بکاتەوە.

ئەمەش وادەکات لیکی ناودەم وشك ببێتەوە بەمەش بۆنی هەناسە ناخۆش ببێت، لەگەڵیدا لەوزەتێنەکان زیاتر دەئاوسێن و لەگەڵ ئەمەشدا خەو تێكدەچێت.

جگە لەوەش کرانەوەی دەم لەکاتی خەوتندا وادەکات پاش هەستان لە خەو هەست بە ماندوویی و خەواڵویی بکرێت بە درێژایی ڕۆژ.

ژ.ن