لەماوەی یەك هەفتەدا کۆتایی بە رەشی بنباڵت بهێنە

2020-06-29

80542 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێک لەو گرفتانەی خانمان ڕووبەرووی دەبنەوە تێکچوون و ڕەشبوونی ڕەنگی ژێر باڵیانە بە هۆی لابردنی مووی زیادە و ئارەقکردنەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە دەتوانن سوود لە بەکارهێنانی سۆدە و لیمۆ وەربگرن.

ماڵپەڕی " boldsky" چەند ڕێگەیەکی بۆ سپیکردنەوەی ژێر باڵ خستووەتە ڕوو کە لە ماوەی هەفتەیەکدا چارەسەری ئەو گرفتە دەکات، بەڵام پێویستە ڕۆژانە بەکاربهێنرێن.

-بەکارهێنانی لیمۆ بە سپیکەرەوەیەکی زۆر باش دادەنرێت کە دژە بەکتریایە، دەتوانیت لیمۆیەک لەت بکەیت و بیدەیت لە ژێر باڵت بۆ ماوەی دە خولەک.

-سۆدەی نان یەکێکی دیکەیە لەو بەرهەمانەی بۆ سپی کردنەوە بەکاردێت کە هیچ زیانێکی نییە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت لەگەڵ کەمێک ئاودا تێکەڵی بکەیت تا شێوەی هەویرێک وەردەگرێت و پاشان بیدەیت لە ژێر باڵت و پاش چەند خولەکێک بیشۆیت.

-بەکارهێنانی شەکر و زەیتی گوێزی هیندی یارمەتی لابردنی پێستە مردووەکان دەدات کە بوونەتە هۆی تێکچوونی ڕەنگ، ئەم تێکەڵەیە یارمەتی سپی بوونەوە دەدات پاش لابردنی خانە مردووەکان.

-پەتاتە بە سپیکەرەوەی سروشتی ناسراوە کە یارمەتی درەوشانەوەی پێست دەدات، دەتوانیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پەتاتە لەو جێگەیە دابنێیت کە ڕەنگی تاریک بووە و پاشان بیشۆیت.

-شیر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ماددەی سوودبەخش کە یارمەتی نەرمکردن و ڕوونکردنەوە دەدات.

-تەماتە یارمەتی کاڵبوونەوە و نەهێشتنی ڕەشبوونی ژێر باڵ دەدات لە ماوەیەکی کەمدا.

ژ.ن