نیشانە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی هەناو چین؟

2020-06-29

11798 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راپۆرتە هەواڵییەکان ئاشکرایانکردووە کە شێرپەنجەی هەناو پێنج نیشانەی سەرەکیی هەیە کە دیاریدەکەن و دەبێت ئەم نیشانانە پشتگوێ نەخرێن و ئەگەر لە کەسێكدا دەرکەوتن بۆماوەیەکی درێژخایەن بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "القیادي" ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانەی ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی هەناو زیاترە ئەوانەن کە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی هەناویان هەیە، یاخود نەخۆشی بۆماوەییان هەیە.

دیارترین نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی هەناویش بریتین لە:

- دڵتێکهەڵاتن و رشانەوە.

- ئاوسانی سك و ئازاری ناوك.

- قەبزی یان سكچوون.

-بوونی خوێن لە پیساییدا.

ئەم نیشانانەش دەبێت بەشێوەیەکی بەردەوام و دووبارە هەبن.

بۆ بەدووربوون لە شێرپەنجەی هەناویش دەبێت دووربکەونەوە لەو خواردنانەی کە چەور و سوورکراوەن، هەروەها ئەو خواردنانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان وەك میوە و سەوزە.