لەکاتی بەکارهێنانی کۆنسیلەردا ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

2020-06-29

5305 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جانتای ماکیاژی هەموو خانمێك کۆنسیلەری تێدایە، کە بۆ شاردنەوەی پەڵە و خاڵ و ڕەشی پێست بەکاردەهێندرێت و بە یەکێك لە کەرەستە سەرەکییەکانی ماکیاژکردن بەکاردەهێندرێت.

وێڕای ئەوەی زۆرینەی خانمان ئەم کەرەستەیە بەکاردەهێنن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەیان لەکاتی بەکارهێنانیدا تووشی هەڵە دەبن، بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە شەش رێنمایی کردووە بۆئەوەی بەشێوەیەکی دروست کۆنسیلەر بەکاربهێندرێت، بەم جۆرە:

١. پێش بەکارهێنانی کۆنسیلەر، پرایمەر بەکاربهێنە بۆ ئەوەی پێستی دەوری چاوەکان بە گەشاوەیی بمێنێتەوە.

٢. بەر لە کرێمی ئەساس کۆنسیلەر بدە لەو شوێنانەی رووخسارت کە پێویستیی پێیەتی بۆئەوەی دوای ئەوەی ئەساسەکەت بەکارهێنانی دەموچاوت یەکڕەنگ ببێت.

٣. رەنگە جیاوازەکانی کۆنسیلەر بەپێی پێویست بەکاربهێنە بەجۆرێك: کۆنسیلەری سەوز بۆ شاردنەوەی پەڵەی سووری روخسار بەکاردێت، کۆنسیلەری زەرد بۆ شاردنەوەی هێڵە رەشەکانی ژێرچاو و شینبوونەوەی پێست و دەمارەکان بەکاردێت، کۆنسیلەری پەمەییش بۆ دەوری چاوەکان بەکاردێت و کۆنسیلەری پرتەقاڵی و سوورباو بۆ ژێرچاوەکان و دەوری لێوەکان و تەنیشتی لووت بەکاردەهێندرێت.

٤. کۆنسیلەر بە دەست مەدە لە رووخسارت بەڵکو فڵچەی بۆ بەکاربهێنە و دڵنیابەرەوە بڕێكی کەمت لێداوە.

٥. رەنگی کۆنسیلەرەکەت با لەگەڵ رەنگی پێستتدا گونجاوبێت.

٦. دوای ئەساسکردن بۆدرەی ئەساس بەکاربهێنە بۆئەوەی کۆنسیلەرەکە و ماکیاژەکەت بۆماوەیەکی زۆر بە جێگیری بمێنێتەوە.ااا