شنیار یەکەمین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە

2020-06-29

27283 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 گۆرانی " لۆمه‌ " یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ شنیار نەجیبە و بەمزووانە بڵاودەبێتەوە.

ناسیح عەلی خەیات سینارست و دەرهێنەری کلیپەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند،" گۆرانی لۆمە یەکەمین بەرهەمی خانمە گۆرانیبێژ شنیار نەجیبە و ئاواز خۆیەتی، هۆنراوەی حه‌مه‌ی حاجی كه‌مالە و موزیك و ئەرێنجمێنتی هادی موڕادیە."

 ناسیح وتیشی، کلیپەکە لە هەردوو گوندی "خوێڵین" و "مەملەحە" لە ناوچەی گەرمیان  وێنە گیراوە زۆرێک لە کارە هونەرییەکانی تەواوبووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڤیدیۆ کلیپەکە بڵاودەکرێتەوە.

 شنیارنەجیب هونەرمەندێکی لاوی کوردە و دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمنایە،نزیکەی ساڵێکە دەستی کردووە بە کاری گۆرانی و چەند گۆرانیەکە هونەرمەندانی دیکەی وتووەتەوە، ڤیدیۆ کلیپی "لۆمە" یەکەمین بەرهەمی تایبەتی ئەو خانمە هونەرمەندەیە.

Image may contain: 1 person, outdoor

Image may contain: 1 person, child, outdoor, water and nature

Image may contain: 1 person, child and outdoor

Image may contain: 1 person, outdoor

Image may contain: 1 person, standing and outdoor