فیلمی سینەمایی هەنسکی ئاسمان بڵاوکرایەوە

2020-06-29

8659 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەواوی فیلمی سینەمایی " هەنسکی ئاسمان" کە فیلمێکی درێژی سینەمای کوردییە  بڵاوکرایەوە.

خانمە هونەرمەند "کەژان ئەسەدی" ئەکتەری بەشدرابووی فیلمەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لینکی تەواوی فیلمەکەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی، پێشکەش بە هەموتان و بە تایبەت پێشکەش بە شەهیدانی چیای سەوز.

فیلمی سینەمایی " هەنسکی ئاسمان " فیلمێکی درێژی سینەمای کوردییە و چیرۆکێکی کۆمەڵایەتیە، شەهرام قادرە نوسین و دەرهێنانی بۆ کردووە و تائێستا بەشداری چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەوەی کردووە و چەندین خەڵاتی بەدەستی هێناوە، ماوەی فیلمەکە نزیکەی کاتژمێر و نیوێکە، و چەندین ئەکتەری دیاری کورد ڕۆڵی تێدا دەبینن.