باوان قەزاز پارچە موزیکی گۆرانی شێخی سەنعان دووبارە دەکاتەوە

2020-06-27

3518 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی موزیکی باوان قەزاز پارچە مۆسیقای هەردوو گۆرانی فۆلکلۆریی "شێخی سەنعان و لاچین"ی بڵاوکردووەتەوە.

باوان لە لێدوانێکیدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گۆرانی فۆلکلۆری "لاچین و شێخی سەنعان"ی ماملێ، موزیکی گۆرانییەکان بە شێوەی کەڤەر و بە ستایلێکی جیاواز دووبارە تۆماریکردووە و بڵاویکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کارەی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردووەتەوە، تێیدا یەکەمجارە لە کلیپدا پەرەشوت بەکاربهێنێت و لە ئاسمانی شاری سلێمانیدا موزیک بژەنێت.

ئەمکارە نوێیە دەرهێنانی ڕاستی سەباحە و ئیدت و کەلەری میرکۆ مەریوانییە، لە ستۆدیۆی داینەمیک کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە.

باوان قەزاز ساڵی ١٩٩٧ لەدایكبووە، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکیی دەرمانسازییە، لە تەمەنێکی منداڵییەوە خەریکی کاریی هونەرییە، لە وڵاتی تورکیا و قوبرسدا بەشداریی لە چەندین کاری هونەری و لایڤ میوزیك کردووە، لەگەڵ زۆرینەی گۆرانیبێژە ناسراوەکانی تورکیا کاری کردووە.

ئ.ل