شێوازەکانی ماسکی تەماتە بۆ سپیکردنەوەی پێست و نەهێشتنی زیپکە

2020-06-26

139883 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەماتە یەکێکە لەو ڕێگەیانەی زۆربەی خانمان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێست بەکاریدەهێنن، چونکە وەک خۆراکی پێست وایە و ڕەونەق و سپێتی بە ڕوخسار دەبەخشێت.

ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا" ئاماژەی بە ماسکە جیاوازەکان کردووە کە لە تەماتە ئامادە دەکرێن و سوودی جیاواز بە روخسار دەگەیەنن، ئەوانیش:

١.تەماتە و شەکر وەک تەقشیر "پاککردنەوە" ڕۆڵ دەبینێت:

بۆ ئەو مەبەستە سەلکێک تەماتە و کەوچکێکی گەورە شەکر پێویستە، تەماتەکە بکرێت بە دوو بەشەوە و شەکرەکە بکرێت بەسەریدا، بە شێوەی بازنەی بخشێنرێت بە ڕوخساردا، بەتایبەت سەرگۆناکان و سەر لوت و چەناگە و ناوچەوان، هەفتەی دووجار دووبارە بکرێتەوە، رەونەق و نەرمی و گەشی بە ڕوخسار دەبەخشێت.

٢.ماسکی تەماتە و ئاوی لیمۆ بۆ نەمانی زیپکە و پەڵە:

کەوچکێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ کەوچکێکی گەورە ئاوی تەماتە و دوو بۆ سێ کەوچک شۆفان تێکەڵبکرێن، بدرێت لە روخسار و بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە، کونیلەکانی پێست دەکاتەوە و زیپکە و پەڵە ناهێڵێت.

٣.ماسکی تەماتە و ماست بۆ سپیکردنەوەی پێست و ڕێکخستنی رەنگی روخسار:

کەوچکێک ئاوی تەماتە دوو کەوچکی بچوک ماس بە جوانی تێکەڵبکرێن، بدرێت لە روخسار و ماوەی ١٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بشۆردرێت.

البندورة مع النشا للوجه لم يسبق له مثيل الصور + tier3.xyz

ئ.ل