٤٨ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حەسەن زیرەکدا تێپەڕیی

2020-06-26

4203 جار خوێندراوەتەوە

+ -

٤٨ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەکدا تێپەڕی، بەهۆی ئەو دۆخەی بەسەر کوردستاندا هاتووە ئەمساڵ هیچ یاد و بۆنەیەک بۆ ساڵیادی مردنەکەی بەڕێوەنەچووە.

حەسەن زیرەک یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناودارەکانی کورد، لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بە بولبولی کوردستان ناوبانگی دەرکردووە، بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردی کە بە دەنگی ئەو وتراوەتەوە، بەھۆی گۆرانییەکانییەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە.

پاش چەندین ساڵ لەتۆمارکردن و بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکانی تا ئێستاش خەڵکی بەتامەزرۆییەوە گوێیان لێدەگرن و چەندین گۆرانیبێژیش گۆرانی و ئاوازەکانی دەڵێنەوە، لە نێوان ساڵانی ١٩٦٢ تا ١٩٦٤ لە ڕادیۆی کرماشان کاری کردووە، لەو ماوەیەدا لەگەڵ میوزیکژەنە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە (موجتەبا میرزادە، محەمەد عەبدولسەمدی، ئەکبەر ئیزەدی و بەھمەن پوولەکی) کاری کردووە و کە بەوهۆیەوە چەندین بەرهەمی هونەری ناوازەی تۆمارکردووە، لە ٢٦ ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٢ لەتەمەنی٥٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، لە سەر وەسیەتی خۆی لە دامێنی کێوی ناڵەشکێنە، لە نزیک بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نێژراوە و تا ئێستاش هەوادارانی گۆرانییەکانی سەردانی گۆڕەکەی دەکەن.

یەکێک لە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک "هەوری لار":

ئ.ل