فیلمێکی کوردی خەڵاتی فێستیڤاڵی بەریتانی بردەوە

2020-06-26

1095 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیلمی "لکە (پەڵە)" لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی "لکە (پەڵە)" بە ئاوردانەوە لە بابەتی مافی مرۆڤ و ئاشتی، لە دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی فیلمسازی کوردستانی و بەرهەمهێنانی ئەنجومەنی سینەما گەنجانی ئێران (نووسینگەی سنە) خەڵاتی حەوتەمین فێستیڤاڵی (England ace small)ی بەریتانیای مسۆگەر کرد.

لکە (پەڵە) بەسەرهاتی پیرەپیاوێکی خزمەتکاری هۆڵی سینەمایە کە بەرەوڕووی بابەتێکی سەیر و سەمەرەی سیحراوی و سووریاڵ دەبێتەوە، فیلم دەبێتە شوێنی نواندنی کاریگەریی شەڕ و توندوتیژییەکان.

ئەم فیلمە پێشتر لە ١٠ فێستیڤاڵی دیکە لە وڵاتانی ئیتالیا، هیندستان، ئەمریکا، بەریتانیا، کەنداو و کۆرواسی وەرگیراوە.

ئ.ل