چۆنێتی بەکارهێنانی گیراوەی نەعنا بۆ نەهێشتنی مووە زیادەکانی روخسار

2020-06-25

76991 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمان دەتوانن بۆ لابردنی مووە زیادەکانی روخساریان پشت بە کەرەستەی سروشتیی ببەستن و دوربکەونەوە لە ڕێگە کیمیاییەکان، کە ئەگەری هەیە زیان بە پێست و تەندروستییان بگەیەنێت.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین ئاشکرایکردووە، ئەو گیراوەیە کاردەکات بۆ ڕێکخستنی ئەو هۆڕمۆنانەی بەرپرسن لە زیادکردنی مووە زیادەکانی روخسار.

بۆ ئەو مەبەستە کوپێک ئاوی گەرم و گەلای نەعنات پێویستە، بۆ کوپە ئاوە گەرمەکە کەوچکێک گەڵای نەعنای وشکبووەوەی بۆ زیاد بکە یان دەتوانیت لەبری ئەوە چای نەعنا بکەیتە ناوی.

گیراوەکە بۆ ماوەی پێنج بۆ ١٠ خولەک لەسەر ئاگر جێبهێڵە، دواتر بیپاڵێوە و بیخۆرەوە، ڕۆژانە دووجار ئەم گیراوەیە بخۆرەوە.

وصفة طبيعية لإزالة الشعر الزائد من الوجه وفوق الشفتين - حديث اليوم

ئ.ل