وێنە.. کچێک بەهۆی ئەنجامدانی جۆرە جوانکارییەک لە روخساریدا شێوەی گۆراوە

2020-06-25

35718 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 کچێک دوای ئەوەی لە ڕێگەی دەرزییەوە چەوری ژێر چەناگەی "غەبغەبە"ی دەرهێنا، شێوەی ڕوخساری بووە بە لاکێشەیی.

سۆفیا مارۆکینی تەمەن ١٩ ساڵ دەرزی Kybella بۆ ژێر چەناگەی بەکارهێناوە، کە تەکنیکێکی جوانکارییە و پێویستی بە نەشتەرگەریی نییە، بەهۆی ئەو دەرزییەوە چەورییە زیادەکانی ژێر چەناگە "غەبغەبە" دەردەهێنرێت، بەڵام لە بەختی خراپی ئەم کچەدا ئەو کارە سەرکەوتوو نابێت و شێوەی ڕوخساری دەگۆرێت بۆ لاکێشەیی، هەروەک ڕۆژانامەی زە سەن ئاماژەی پێکردووە.

سۆفیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە کە ئەو جۆرە ڕێگەی جوانکارییەی بەکارهێناوە بۆ نەهێشتنی "غەبغەبە"ی و وتوویەتی "بەڵێ، دەرزیم بۆ لابردنی چەوری ژێر چەناگەم بەکارهێناوە، خانەوادەکەم ئاگاداریی بیرۆکەکەم نەبوون، بە بینینی ڕوخسارم توشی شۆک دەبن".

باوک و خوشکەکەی کاتێک روخساری سۆفیایان بە شێوەی لاکێشە بینیوە توشی شۆک بوون، هاوڕێ کچەکەی لە شێوەی ترساوە.

سۆفیا کاتێک بە دەرزی Kybella چەوری ژێر چەناگەی دەرهێناوە، سەرکەوتوو نەبووە و چەورییە لە جەناگەی و ڕوومەتەکانی و خوارووی روخساریدا بڵاوبووتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەستی گەردنی لەدەستداوە، کاتێک دەست لە گەردنی دەدات هەستی پێناکات.

بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کاتێک ڤیدیۆکەی سۆفیایان بینیوە توانجیان لێگرتووە، بە کەسایەتی کارتۆنی "Buzz Lightyear" ناویان بردووە، کە کەسایەتییەکی بەناوبانگی ناو فیلمەکانی Lord Farquaad، سۆفیا بەو توانجە پێکەنیوە و وتوویەتی "من لاکێشەکانم خۆشدەوێت".

ئ.ل