نیشانە و هۆکارەکانی تووشبوون بە شەکرە لە مناڵدا

2020-06-25

4958 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لە جیهاندا و جەندین جۆری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تەنیا لە کەسانی بەتەمەندا دەرناکەون بەڵکو منداڵانیش توشی ئەمجۆرە نەخۆشییە دەبن.

ماڵپەڕی "مایۆ کلینیک" لە بابەتێکی ئاماژەی بەنیشانە و هۆکارەکانی تووشبوون بە شەکرە لە منداڵدا خستووەتە ڕوو، نیشانەکان بریتین:

١.هەستکردن بە تینوێتی و زیادبوونی میزکردن.

٢.برسێتی توند.

٣.لەپڕلەدەستدانی کێشی لەش.

٤.هەستکردن بە ماندووێتی و سەرگێژخواردن و کەمبوونەوەی وزەی جەستە.

٥.گۆرانی رەفتارەکانی منداڵ.

٦.بوونی بۆنی ناخۆش لە دەمدا.

هۆکارەکانی تووشبوون بە شەکرە لە منداڵدا:

١.مێژووی خێزانەکەی دایکی یان باوکی یاخود خوشکێکی یان برایەکەی تووشی جۆری یەکی شەکرە بووبن.

٢.بۆماوەیی، بۆهێلە بۆماوەییەکان ڕۆڵیان هەیە لە تووشبوون بە جۆری یەکی شەکرە.

٣.بەهۆی تووشبوونی جەستە بە ڤایرۆسە جیاوازەکان کە سیستمی بەرگری جەستەی لاواز دەکات و ئەگەری تووشبوونی بەو نەخۆشییە زیاد دەکات.

سكري الأطفال خطر يهدد استقرار وحياة أسره بأكملها | الطبي

ئ.ل