هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

2020-06-25

141096 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی دیاری بواری میوزیک دانا جەزا بەنەخۆشی جەڵتە کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند سەردار خدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی دیاری بواری میوزیک " دانا جەزا" بەنەخۆشی جەڵتە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

دانا جەزا لە ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبووە، خاوەنی بروانامەی دبلۆم بووە لە کارگێری کاردا، یەكێکبوو لە هونەرمەندە دیارەکانی بواری مۆسیقا، و سەرپەرشتیاری گروپی موزیکی شەمم بووە، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.