وێنە.. کورتە فیلمی ڕاڕەوێک بەرهەم دەهێنرێت

2020-06-25

5173 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 فیلمەکە نوێترین کاری هونەرمەند "هەردێ سەمیر"ە و لەئایندەیەکی نزیکدا سەرجەم کارە هونەریەکانی کۆتایی دێت.

هونەرمەند هەردێ سەمیر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند،"  فیلمەکە باس لە چیرۆکی دووبرا دەکات کە زیاتر لە سی ساڵ پێش ئێستادا لەناو فەرمانگەی ئاسایشی بەعس ڕوویداوە،بریار دەدرێت کە یەکێک لە کوڕەکان لەسێدارەبدرێت و ئەوی دیکەیان ئازاد بکرێت،هەربۆیە دایکەکەیان ئازاد دەکرێت لە هەڵبژاردنی یەکێک لە کوڕەکانی.

هەردێ وتیشی، فیلمەکە بەرهەمی زانکۆی سلێمانیە و بە کۆ پرۆدەکشن لەگەڵ کۆمپانیای دەم کات فیلم و کام پڕۆدەکشن بەرهەم هاتووە.

کورتە فیلمی ڕاڕەوێک ماوەکەی نزیکەی ١٢ خوولەکە و دیمەنەکانی لەکارگەی جگەرەی سلێمانی وێنە دەگیرێت و کارنامەی دەرچوونی خوێندکارانی بەشی فیلمسازی زانکۆی سلێمانیە و هونەرمەند ژیان ئیبراهیم ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.