بۆچی گرنگە دوای مەلەکردن گوێی منداڵەکەت وشکبکەیتەوە؟

2020-06-25

1581 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە منداڵان و هەرزەکاران گرنگە دوای مەلەکردن گوێیان وشکبکەنەوە بۆئەوەی تووشی گرفتی تەندروستیی نەبن.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژە بەوەکراوە، دوای مەلەکردن زۆرکات ئاو دەچێتە ناو کونیلەی گوێیەکانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی سووربوونەوەی گوێیەکان، ئاوسانیان و هەستکردن بە خورانیان لەناوەوە.

لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەم نیشانانە دەرکەوتن دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕی بواری لوت و قوڕگ و گوێ بکرێت، بۆئەوەی بەزووترین کات چارەسری هەوکردنەکەی بکرێت.

بۆ پارێزگاریکردنی منداڵان لەم مەترسییەش دەبێت لەکاتی مەلەکردندا دایکان و باوکان داخەری گوێیەکان یاخود کڵاو بدەن بە منداڵەکانیان بۆئەوەی ئاو نەچێتە گوێیانەوە، و دوای تەواوبوونی مەلەکەش گرنگە گوێیەکانیان وشکبکەنەوە بە خاولی یان گوێپاکەرەوەیەکی نەرم، یاخود بە هەوای وشککەرەوەی قژ بەڵام لەدوورەوە دەبێت بدرێت لە گوێیەکان.

ژ.ن