بوونی ڕیش لە روخساری ئافرەتاندا ئاماژەیە بۆچی گرفتێکی تەندروستیی؟

2020-06-24

64391 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستۆڤ لیبیشی پزیشکی پێست ئاشکرایکردووە، بوونی ڕیش لە روخساری هەندێک ئافرەتاندا تەنیا گرفتی تێکچوونی جوانی نییە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ تێکچوونی تەندروستیی.

ئەو پزیشکە ئەڵمانییە ڕوونیکردووەتەوە، بوونی مووی ڕەق لە ژێر چەناگە و گەردن و لاجانەکان لە ئافرەتاندا، هەندێک کات دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری بۆ ماوەیی یان تێکچوونی هۆڕمۆنەکان وەک کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی مێینە "ئیسترۆجین"، یاخود زیادبوونی هۆڕمۆنی "تیستۆستیرۆن"، لە هەمان کاتدا کاتێک ئافرەت دەگاتە قۆناغی نائومێدی کە تێیدا سوڕی مانگانەی نامێنێ ئەو جۆرە مووەی تێدا دروست دەبێت، هەروەک لە ئاژانسی ئەنبای ئەڵمانیدا هاتووە.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرکات دەرکەوتنی ڕیش و مووی ڕەق لە گەردن و چەناگەی ئافرەتان بۆ خواردنی جۆرە دەرمانێک دەگەڕێتەوە وەک کالکۆرتیزۆن.

کریستۆڤەر ئامۆژگاریی ئافرەتان دەکات لەکاتی بوونی ئەو جۆرە مووانە یاخود ڕیش لە ئافرەتاندا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ زانینی هۆکارەکەی و وەرگرتنی چارەسەر.

احذري.. لحية المرأة قد تشير إلى مشكلة صحية | مصراوى

ئ.ل