ڤیدیۆ.. میوزیکی گۆرانی وەرە قوربان و چارەی خەمی من دەژەنرێتەوە

2020-06-24

3393 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سرووشت سالاری میوزیسیان، دووبارە پارچە میوزیکی هەردوو گۆرانی وەرە قوربان و چارەی غەمی من دەژەنێتەوە.

هونەرمەند سرووشت سالار بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند،" ساڵی ٢٠١٤ ژەنیار و ئاوازدانەری گەورەی کورد ئەردەشێر کامکار دووبارە موزیکی وەرە قوربان و چارەی خەمی من دابەش دەکاتەوە بۆ ئامێری کەمانچە، منیش دووبارە ئەم پارچە مۆسیقا کوردیەم  دووبارە ژەندووەتەوە.

سرووشت سالار دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانیە و ماوەی ٦ ساڵە ئامێری کەمانچەی کوردی دەژەنێت و ئامانجی ئەوەیە مۆسیقا کوردی بکات بە مۆسیقای جیهانی.