دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی چۆن گرنگی بە پێستت دەدەیت؟

2020-06-24

29181 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەك دەزاندرێت دوای تەمەنی ٤٠ ساڵ پێست پێویستی بەگرنگیپێدانی زیاتر هەیە، چونکە لەم تەمەنەدا بەرهەمهێنانی کۆلاجین کەمدەبێتەوە و نوێبوونەوەی خانەکان خاوەدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات هێڵ و چرچی لەسەر پێست دەربکەوێت و پەڵەی لەسەر دروست ببێت.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "مصراوي" ئاماژە بەوەکراوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم کێشەیەش دەبێت ئەو کەرەستە جوانکارییانە بەکاربهێندرێت کە ترشی هیالۆرۆنیكیان تێدایە، چونکە ئەم ترشە پێست شێداردەکاتەوە و لە وشكبوونەوە و چرچیی دەیپارێزێت.

هەروەها دەبێت ئەو کەرەستە جوانکارییانە بەکاربهێندرێت کە ڤیتامین Cیان تێدایە، چونکە ئەم ڤیتامینە رێگە لە چرچبوونی پێست و دەرکەوتنی پەڵە دەگرێت، هەروەها رەنگی پێست گەشاوە دەکات.

لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە ئەو کرێم و پێكهاتانە بەکاربهێندرێت کە زینك و ترشی سالیسیلیكیان تێدایە، چونکە ئەم ماددانە کونیلەکانی پێست دادەخەن و چارەسەری هەوکردنەکانی پێست دەکەن و رێگە لە دروستبوونی زیپکە و پەڵە دەگرن لەسەر پێست.

هەروەها ئەو کەرەستانەی لە ڤیتامین Aیان تێدایە، چارەسەری کێشەکانی پێست دەکەن کە بەهۆی تیشکی خۆرەوە تووشی دەبن، هەروەها پێست یەکڕەنگ و گەشاوە دەکەن و کونیلەکانی پێست دادەدەخەن و نەرمی دەکەن.

ژ.ن