پێنج خووی جوانکاریی زیانێکی زۆریان هەیە

2020-06-23

14223 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەک لە ناوەکەیەوە دیارە، ئامانج لە "جوانکاری" جوانکردنی جەستە و پێستە، بەڵام چەند خوویەکی جوانکاری هەن زیانیان لە قازانجیان زیاترە و دەکرێت ببنە هۆی زیپکە و پەڵە و خوران.

ماڵپەڕی "Boldsky" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە پێنج خووی جوانکاری دەکات کە زیان بە پێستی ڕوخسار دەگەیەنن، ئەوانیش:

١. گرنگی نەدان بە بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر

٢. زۆر بەکارهێنانی ماسکەکانی پاککردنەوەی ڕوخسار بەتایبەت بە کەرەستەی کیمیایی

٣. دەستدان لە چاو و زۆر شێلانی پێستی ژێرچاو کە هۆکارە بۆ گواستنەوەی میکرۆب بۆ چاو و زیان گەیاندن بە ئاستی بینین.

٤. بەکارهێنانی سابونی خراپ کە لەگەڵ جۆری پێست نەگونجێت یان توشی هەستیاریت بکات.

٥. لێنەکردنەوەی ماکیاژ پێش نوستن، کە پێست ماندوو دەکات و نیشانەکانی پیری زوو تێدا دەردەکەوێت.

Will Sleeping With Makeup On Actually Age Your Skin? - The ...

ب.ع