دوو پێکهاتەی سروشتی بۆ ڕێگریکردنی هەڵوەرینی قژ

2020-06-23

40710 جار خوێندراوەتەوە

+ -

قژی بەشێک لە خانمان بە شێوەیەکی نائاسایی هەڵدەوەرێت کە دەکرێت ببێتە هۆی بێزاربوونیان، دەتوانرێت بەبێ دەرمان و بە بەکارهێنانی زەیتە سروشتیەکان ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ بکرێت.

ماڵپەڕی "wikihow" لە بابەتێکدا ئاماژە بە دوو پێکهاتەی سروشتی دەکات بۆ ڕێگریکردنی قژ لە هەڵوەرین، بەم شێوەیە:

بەکارهێنانی زەیتی زەیتون و گەرچەک و بادەم و گوێزی هندی

Image titled Stop Hair Loss Naturally Step 3

هەرسێ زەیتەکە لە قتویەکی بچوکدا تێکەڵبکرێت بەهەمان بڕ، دواتر لە ڕێگەی زەیتەکەوە مەساج بە بنی قژەکە بکرێت، ئەمە هۆکارە بۆ چالاکبوونی سووڕی خوێن لە سەردا قژ بەهێز و پڕ دەکات.

بۆ پاراستنی قژ لە هەڵوەرین و پچڕان و تەنکبوونی، پێویستە هەفتەی دووجار ئەم ڕێگەیە تاقیبکرێتەوە.

 - بەکارهێنانی زەردێنەی هێلکە و زەیتی زەیتون

Image titled Stop Hair Loss Naturally Step 4

بڕێکی دیاریکراو لە زەیت لەگەڵ زەردێنەی هێلکە تێکەڵبکرێت وبدرێت لە بنی قژەکە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر پێوەی بمێنێترەوە، دواتر بە شامپۆ بشۆرێت.

ئەم پێکهاتەیە بۆ ماوەی ١٢ هەفتە و هەر هەفتەی دوو بۆ سێ جار بەکاربهێنرێت، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی قایلکەر.

ب.ع