پێنج رێگە بۆ بەهێزبوونی نینۆکەکانت

2020-06-23

6022 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خانمان نینۆکی دەستییان زوو دەشكێت، ئەویش بەهۆی گرنگی پێنەدانی نینۆکیانەوەیە یان کەمی ڤیتامین و کانزایە لە جەستەدا، دەتوانرێت بە گرنگیدان بە نینۆک و جۆری خواردن، نینۆکی دەست بە بەهێزی بمێنێتەوە.

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژە بە پێنج ڕێگە دەکات بۆ بەهێزبوونی نینۆکەکانی دەست، ئەوانیش:

١. مانەوەی دەست و پەنجە بە شێداری.

٢. خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینE.

٣. لەکاتی قاپ شۆردن و پاککردنەوەی ماڵدا دەستكێش بەکاربهێنرێت.

٤. دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی کەرەستە کیمیاییەکانی وەکو ئەسیتۆن و ماددەی فلۆرمالدی کە نینۆک ووشک و زەرد دەکەن.

٥. بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە دەست و نینۆک بۆ جوانبوونی پێستی دەست و بەهێزبوونی نینۆکەکان.