ڤیدیۆ.. گۆرانییەک بۆ مەرگی عەتا چاوشین بڵاوکرایەوە

2020-06-23

189762 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش یەک ڕۆژ لە مردنی، هونەرمەندی میللی عەینەدین مەریوانی، گۆرانیەکی بە شێوەی گەڕیان بۆ مەرگی عەتا چاوشین بڵاو کردەوە.

هونەرمەندی دیاری کورد عەینەدین مەریوانی، پاش یەک رۆژ لە کۆچی دوایی هونەرمەند "عەتا چاوشین" گۆرانیەکی لە شێوەی گەڕیان ، وەک شیوەنێک بۆ مەرگی ئەو هونەرمەندە بڵاوکردەوە، کە چیرۆکی گۆرانیەکەی باس لە مردن و بەخاک سپاردن و هونەری ئەو هونەرمەندە دەکات.

گۆرانیە نوێیەکەی عەینەدین کە بۆ مەرگی "عەتا چاوشین" وتراوە لە هەژماری تایبەتی هونەرمەند جەزای ساز دانراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کە یەکێک بوو لە نزیکترین هاوڕێکانی هونەرمەندی کۆچی کردوو، کە تا دواساتەکانی ژیانی لە نەخۆشخانە لەگەڵیدابوو.

عەتا ئەمین زۆراب، ناسراو بە عەتا چاوشین، ساڵی ١٩٥٩ لە سلێمانی لەدایکبووە و ماڵیان لە گەڕەکی بەرخانەقا بووە، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی بواری گۆرانی میللی، نزیکەی ٤٠ ساڵە لەو بوارەدا خزمەت دەکات، چەندین بەرهەمی بەشێوەی ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپی بڵاوکراوەی هەیە، بۆیەکەمجار بە گۆرانیی "هۆ غەریب مەڕۆ" ناوبانگی پەیداکرد ڕۆژی ڕابردوو دوای پێنج رۆژ مانەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.