چەند هەنگاوێك یارمەتیت دەدەن زووتر دووگیان ببیت

2020-06-22

74706 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵبوون خەونی هەموو ژن و مێردێکە کە هاوسەرگیریی دەکەن و دەیانەوێت خێزانێك پێکەوەبنێن، بۆ ئەم مەبەستەش خانمان دەتوانن چەند هەنگاوێکی ئاسان بگرنە بەر کە یارمەتییان دەدات زووتر دووگیان ببن.

ماڵپەڕی "سیدتي" ئاماژەی بە گرنگترین ئەو رێنماییانە کردووە کە یارمەتی خانمان دەدات زووتر دووگیان ببن، بەم جۆرە:

- دابەزاندنی کێش و وەرزشکردن

- خواردنی تەواوکەری خۆراکی "ترشی فۆلیك"

- وازهێنان لە جگەرەکێشان، خواردنەوەی کحولی، کەمکردنەوەی کافایین

- جووتبوون لەماوەی دوای سووڕی مانگانەدا

- خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسید و زینك و فۆلات.

- سەردانکردنی پزیشك و چارەسەری هەر کێشەیەکی تەندروستیی کە ژن یاخود پیاوەکە هەیەتی.

- خواردنی ڤیتامینی پێویست بەپێی ئاگاداری پزیشك

ژ.ن