تەرانە عەلیدۆستى بڕیاری پێنج مانگ زیندانی بۆ دەرکرا

2020-06-22

64082 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تەرانە عەلیدۆستى ئەکتەرى سینەما و تەلەفزیۆنیى ئێرانی لەسەر سکاڵاى هێزی پۆلیسی ناوخۆ، بڕیاری پێنج مانگ زیندانى بۆ دەرکرا، بە وتەى پارێزەرەکەی ئەم بریارە بۆ ماوەى دوو ساڵ هەڵدەواسرێت.

کاوە راد پارێزەرى دۆسیەکەی عەلیدۆستى لە تویتەر نوسیویەتی: بریارى گرتنى تەرانە عەلیدۆستى رۆژى یەکشەممە بەروارى ٢١ى حوزەیرانى ٢٠٢٠ پێی راگەیەندراوە.

بەووتەى راد، ئەم هونەرمەندە لە زستانى ساڵى رابردووەوە لەسەر سکاڵاى هێزی پۆلیسی ناوخۆ  بە بڵاوکردنەوەى پروپاگەندە دژى رژێمى ئێران و بڵاوکردنەوەى درۆ و سوکایەتى بەرامبەر ئەفسەران تۆمەتبار کراوە.

پارێزەرى عەلیدۆستى دەڵێت داواکارى گشتى و دادگاى ئینقلاب تا ئیستا تۆمەتەکانى ئەویان بۆ نەسەلمێنراوە کە تۆمەتباربێت بەوەى پروپاگەندە بڵاوکردبێتەوە و سوکایەتى بە پێگەى رژێم کردبێت،  کەیسى ئەویان گواستووەتەوە بۆ دادگاى تاوان بەناوى (سوکایەتیکردن بە ئەفسەران لەکاتى کارکردندا).

لە کۆتایدا دادگا بریاریدا بە بەڵگەى بڵاوکردنەوەى تویت دژ بە هێزی پۆلیسی ناوخۆ  بە پێنج مانگ سزاى زیندانى بۆ دەربکات، بەڵام ئەم گرتنە بۆ ماوەى دوو ساڵ هەڵدەسپێندرێت.

پێش ئەمە بەرپرسى یاسایی هێزی پۆلیسی ناوخۆ  بە بەڵگەى تویتى ئەم ئەکتەرە لەبارەى باڵاپۆشییەوە لەبارەى هەڵگرتنى سزاى سەرپێچیکەران و حاڵى زیندانییەکان سکاڵاى کردبوو.

لە توێتێکدا عەلیدۆستى پشتگیریی خۆى بۆ ڤیدیۆیەک دەربڕیبوو کە نارەزایەتى ژنان پیشان ئەدات دژ بە باڵاپۆشى ناچاریی کە لە دوایدا ڤیدیۆکە بە بزوتنەوەى کچانى ئینقلاب ناوبانگى دەرکرد.

ئەم کەیسە پەیوەندى بە سکاڵاى ساڵى  ٢٠١٨هەیە کاتێک عەلیدۆستى لە زستانى رابردوو لە دادگا ئامادەبوو و لەوێدا بەڵگەکانى خستەروو و پاشان ئازاد بوو.

بریاری زیندانیکردنەکەشى بۆ ماوەى دوو ساڵ هەڵواسراوە، ئەگەر تا تەواوبوونى ماوەى ئەو دوو ساڵە عەلیدۆستى بە تاوانى تر تۆمەتبار نەکرێت ئاوا لەو بریارە دەبەخشرێت و ئازاد دەبێت.

تەرانە عەلیدۆستى تەمەنى ٣٤ ساڵە و یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەرى ئیرانى، ئەو بە بەشداریکردنى لە یەکەمین کارى سینەمایی خۆیدا بەناوى "من ترانە ١٥ سال دارم" دانرا بە باشترین ئەکتەرى ژن لە فیستفاڵى فەجردا، تەرانە لە چەندین فیلم لەگەڵ ئەسەغەر فەرهادى هونەرمەندانى ئیرانى هاوکاربووە و لە فیلمى فروشندە براوەى باشترین فیلمى ئۆسکار بووە، زۆرکەس ئەویان بەناوی شەهرەزاد ناسیوە بەهۆی رۆڵبینینی لە زنجیرە درامای "محبوبی"دا.