باشترین تێکەڵە بۆ سپیکردنەوەی دەستەکان

2020-06-22

82924 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە وەرزی هاویندا دەستەکان زیاتر لە هەر بەشێکی جەستە رووبەڕووی رەشبوونەوە و وشكبوونەوە دەبنەوە بەهۆی بەرکەوتنیان بەتیشكی خۆر، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیەش دەتوانن چەند رێگەیەکی ئاسان بگرنەبەر.

ماڵپەڕی "سیدتي" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دوو رێگەی سروشتی کردووە کە یارمەتیدەرەن بۆ سپیکردنەوەی دەستەکان و شێدارکردنەوەی پێستی ئەم ناوچەیە، بەم جۆرە:

زەردەچەوە و ئەلۆڤێرا و زەیتی گوێزی هیندی:

 بڕێك لە داری زەردەچەوەی تازە لەناو ئاودا بکوڵێنە، ئینجا جێڵی ئەلۆڤێرا و زەیتی گوێزی هیندی تێبکە بەبڕێکی گونجاو تا دەبێت بە تێكەڵەیەكی یەکگرتوو وەك کرێمێکی لێدێت، دواتر بیدە لە دەستەکان و بۆماوەی کاتژمێرێك پێوەی بهێڵە ئینجا بە ئاوی سارد بیشۆ.

ماست و هەنگوین:

بڕێك ماست لەگەڵ کەمێك هەنگوینی ئەسڵ تێکەڵ بکە و بیدە لە دەستەکانت و بۆماوەیەک پێوەی بهێڵە، دوای نیو کاتژمێر بەئاوی سارد بیشۆ.