ناوچەیەك لە روخسارتدا بەردەوام بیرتدەچێت لەخۆر بیپارێزیت

2020-06-22

2455 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پسپۆڕانی بواری جوانکاری بەردەوام جەخت دەکەنەوە لەوەی پێست لە تیشكی زیانبەخشی خۆر بپارێزرێت بۆئەوەی بەگەنجی بمێنتەوە، بۆ ئەمەش دەبێت بەردەوام تەنانەت لە وەرزە ساردەکانیشدا دژەخۆر بدرێت لە روخسار.

بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "سیدتي" ئاماژە بەوەکراوە، وێڕای ئەوەی کە زۆرینەی خانمان رۆژانە دژەخۆر بەکاردەهێنن، بەڵام بەردەوام ناوچەیەکیان لە روخساریاندا بیردەچێت و دژەخۆری لێنادەن بەبێ ئەوەی خۆیان درك بەمە بکەن، ئەو ناوچەیەش لێوەکانە.

لێو بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەر تیشکی خۆر دەکەوێت،  کاتێك بەتەنها دژە خۆر لەلێوەکان نادرێت هەست بەوە دەکرێت کە رەنگیان دەگۆڕێت و لەگەڵ روخساردا جیاوازییەکی زۆریان دەبێت.

پێستی لێوەکان تیشکی خۆر دەمژێت، ناسکی و تەنکی پێستەکەشی وادەکات روبەڕوی مەترسی زۆر ببێتەوە، یەکێکە لەو شوێنانەی کە ئەگەری چرچبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی پێشوەختی پیری زۆرترە، تەنانەت ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست زۆرە، بۆیە گرنگە پارێزگاریی لێبکرێت و بەهەمان شێوەی هەر بەشێکی دیکەی روخسار دژەخۆری بۆ بەکاربهێندرێت.