ژنێک دووانەیەکی بە جیاوازی ١٠ ساڵ لەدایکبوو

2020-06-20

24883 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی چینی  لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی دوو منداڵی دووانەی بووە، بەڵام جیاوازی نێوانیان ١٠ ساڵە.

لە هەواڵەکەی روسیا تودەیدا هاتووە، لە نەخۆشخانەی هوبی بۆ ژنان و تەندروستیی منداڵان، ژنێکی چینی بەناوی وانگ ڕۆژی سێ شەممەی رابردوو منداڵەکەی بە تەندروستییەکی باشەوە لەدایکبوو، ئەویش دوای ئەوەی تۆوە پیتێنراوەکەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ هەڵگرتبوو، پێشتر منداڵی یەکەمیان کە لە هەمان هێلکەی پیتێنراو بووە بە شێوەی دەستکرد لەدایکبووە.

ئەو ژنە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە هەمان تۆ و هێلکە منداڵێکی بووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا منداڵی دووەمی لە بەشەکەی تری هەمان هێلکە و تۆو لەدایکبووە، کە ئەو هێلکە پیتێنراوەی بە شێوەی دەستکرد بۆ ژنەکەی کرابوو، دووانە بووە و بەڵام دووەم منداڵی لە ئامێری تایبەت بە دانانی تۆوی پیتێنراو هەڵگرتووە.

زینگ جی پزیشک و پسپۆڕ لە تۆو و زانستی زاوزێدا لە نەخۆشخانەی هوبی وتوویەتی "لە لایەنی پزیشکییەوە، لولو و تونگ تونگ دووانەی بران، چونکە لە هەمان هێلکە و تۆو لەدایکبوون".

وانگی تەمەن ٤١ ساڵ بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەوڵیداوە بە شێوەی سروشتیی منداڵی ببێت، بەڵام دوای شکستهێنانی هەوڵەکانی لە ڕێگەی منداڵی دەستکردەوە پزیشکەکان لە هەمان تۆو و هێلکە یەکێکیان لە منداڵدانی چاندووە، بەشەکەی تری تۆو و هێلکە پێتێنراوەکە بەستوویانە و هەڵیانگرتبوو.

ئەو ژنە یەکەم منداڵە دووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٠ بەناوی لولو لە نەخۆشخانەی هوبی بۆ چاودێریی دایک و منداڵ لەدایکبووە، دووەم منداڵی دووانەکە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە هەمان نەخۆشخانە لەدایکبووە کە تونگ تونگیان لێناوە و کێشی سێ کیلۆ و ٤٨ گرام بووە. هەروەک لە نیویۆرک پۆستدا هاتووە.

ئ.ل