لەبەر ئەم هۆکارە نابێت بە زۆر خواردن بە منداڵەکەت بدەیت

2020-06-20

16918 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە زۆر خواردنپێدان بە منداڵ و هێشتنەوەی لەسەر مێزی نانخواردن یەکێکە لە باوترین هەڵەکانی سەرپەرشتیاران، بەشێکی زۆری دایک و باوکان ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنن تاکو منداڵەکەیان کەمێک زیاتر بخوات و تەندروستتر بێت.

بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە، زۆرکردن لە منداڵ لە کاتی نانخواردن و هەڕەشەکردن لێی کێشەکەی گەورەتر دەکات، بە تایبەت ئەو کاتانەی کە خۆی حەزی بە خواردنەکە نییە.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی "Pediatrics"دا بڵاوکراوەتەوە و لەسەر نزیکەی ٣٠٠ خێزان ئەنجامدراوە، کە منداڵەکانیان لە نێوان چوار بۆ هەشت ساڵاندان.

لە ئەنجامدا دەرکەوتوە ئەو منداڵانەی لەسەر نانخواردن لێیان توڕە دەبن لە کۆتاییدا چەندین کێشەی سیستمی خۆراکیان بۆ دروست دەبێت، تەنانەت وایان لێدێت کە بەتەنیا بن هیچ ئارەزووی خۆراکیان نەبێت.

پسپۆڕان پێشنیاری ئەوەیان کردوە، پێش ئەوەی منداڵەکە بگاتە تەمەنی چوار ساڵان لەسەرخۆ و بە میهرەبانی زۆرترین خۆراکی پێبدرێت، ئەمە وادەکات دواتر خۆی ئارەزووی خواردنی هەبێت.

ب.ع