ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی یەک خولەک قەرەنتینە دیاریکران

2020-06-16

816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایل بە ناونیشانی "یەک خولەک قەرەنتینە" بە مۆبایل لە شاری تاران دیاریی کران.

لە لایەن بەرپرسانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی یەک خولەک قەرەنتینە" One Minute Quarantine ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی دیاریی کران کە پێکدێن لە هەریەکە لە  رەزا بەنەفشەخوا، سەعید سوڵتانی، وەحید مووسائیان، غوڵام حوسێن شاعەلی، سیرووس کەهووری نەژاد، خاتوو ئازیتا مۆوگوویی و خاتوو ساغەر خواجەئەمیری.

ئەم فێستیڤاڵە بە مەبەستی هاوبەشیکردنی ئەزموونەکانی خەڵکی جیهان بە درێژایی سەردەمی قەرەنتینە بۆ خۆڕاگریی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دامەزراوە، تاکوو لە چوارچێوەی کامێڕاکانی خۆیانەوە، ئەزموونە، شیرینەکان، دڵەڕاوکێ، بێکاریی، خۆشی و هوا و تەنانەت مردنیش تۆماربکەن.

بەشداربووان دەتوانن فیلمە مۆبایلییەکانی خۆیان کە پەیوەندیی بەم بابەتانەوە هەیە بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵ، ڕەوانە بکەن، لەوانە " قەرەنتینە ژیان ، ئەوین دین، ٢ قەرەنتینە، بنەماڵە ، منداڵان ، یارمەتی هەژاران ، یارمەتی کەسانی دیکە، ٣. قەرەنتینە ،دەروون ،تندووتیژی بنەماڵەیی ،ئەزموونی تەنیایی ، خۆدۆزینەوە، ٤. قەرەنتینە ، نەخۆشە تایبتەکان ، بەساڵاچووان و ٦ بەشی تایبەت ،بێ قەرەنتینەکان ،ئەو کەسانەی کە بە هۆی پیشەکەیانەوە، ناچارن کە لە شوێنی کارەکەیان ئامادەبن".

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "یەک خولەک قەرەنتینە" بە سەرپەرشتی غوڵام حوسێن شاعەلی، بە پشتیوانی تاوەری میلادی تاران و بە یارمەتی بریکاریی کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی شارەوانی شاری تاران، بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت و سەرکەوتووان دەناسێنێت.