​کەمخەوی چ کاریگەرییەکی لەسەر مێشکی منداڵ هەیە؟

2020-06-13

3654 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 منداڵ بەپێی تەمەنە جیاوازەکان ڕۆژانە پێویستە خەوی تەواو بکات، خەوێکی باش و قوڵ کاریگەریی لەسەر توانای مێشکی منداڵ دەبێت.

توێژینەوەیەکی زانستی کە ئەمریکان جۆرناڵ ئۆف سایکایەتری بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بە زیانەکانی کەمخەوی کردووە لە منداڵدا، کە ئەگەری هەیە توشی نەخۆشی ئۆتیزمی بکات.

بەگوێرەی توێژینەوەکە لە %٨٠ ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە، کێشەی کەمخەویان هەیە و ناتوانن بە باشی بخەون، لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، منداڵ لە ١٢ ساڵی یەکەمی تەمەنیدا کەمبخەوێت، کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی مێشک و خانەکانی بەرپرس لە بیرکردنەوە و زاکیرە و هەستەکانی دەکات.

توێژەران ئامۆژگاریی دایک و باوکان دەکەن گرنگی بە ڕێکخستنی کاتەکانی خەوی منداڵەکانیان بدەن، لەگەڵ بێدەنگی ئەو شوێنەی لێی دەخەوێت، چونکە بوونی خەوێکی باش لە منداڵ گەشەی مێشکێکی تەندروستی دەبێت، دەیپارێزێت لەو نەخۆشییانەی پەیوەندیی بە مێشکەوە هەیە وەک ئۆتیزم و لاوازی ئاستی فێربوون.

أضرار السهر على الأطفال - سطور

ئ.ل