ڤیدیۆ.. منداڵێک بەهۆی دروستکردنی ئامێرێک بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا خەڵاتکرا

2020-06-08

6456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی کینی تەمەن نۆ ساڵان بەهۆی داهێنان و دروستکردنی ئامێرێکی دەستشۆردن بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا خەڵاتی سەرۆکایەتی کرا.

ئەگەرچی هەژارە، بەڵام ئەو منداڵە نۆ ساڵە کە ناوی ستیڤنە ئامێرێکی لە تەختە دروستکردووە، بەبێ ئەوەی دەست بدەیت لە ئامێرەکە دەستەکان دەشۆیت، ئەمەش بە مەبەستی نەگواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەو منداڵە کە ڤیدیۆی ئامێرەکەی و بیرۆکەکەی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بڵاوبووەتەوە دەربارەی چۆنێتی ڕێگریکردن لە توشبوون لە کۆرۆنا لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی بی بی سی راگەیاندووە "زۆر دڵخۆشم کە خەڵاتی سەرۆکایەتیم وەرگرتووە".

ستیڤن وامۆکوتا وتوشییەتی "ئێستا دوو ئامێرم هەیە و دەمەوێت زیاتر دروست بکەم".

ئ.ل