پێنج بەها کە پێویستە لە پێنج ساڵیدا فێری منداڵی بکەیت

2020-06-01

4276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرێک لە دایکوباوکەکان وا بیر دەکەنەوە کە هێشتا زووبێت بۆ ئەوەی بەها فێری منداڵێک بکرێت کە هێشتا لە قۆناغی پێش قوتابخانەدایە، بەڵام ئەوە هەڵەیەکی زەقە و پێویستە پێش چوونە قوتابخانە و لە تەمەنی پێنج ساڵانیدا فێری چەند بەهایەک بکرێت.

گۆڤاری "Parentsلە بابەتێکیدا چەند بەهایەکی خستووەتەڕوو کە پێویستە فێری منداڵ بکرێن و پێیانەوە پەیوەست بن.

ڕاستگۆیی

یارمەتیی منداڵەکەت بدە ڕێگەیەک بدۆزێتەوە تا ڕاستی بڵێت و باشترین ڕێگەش ئەوەیە دایکوباوک خۆیان ڕاستگۆ بن، ئەمەش هانی ڕاستگۆیی منداڵ دەدات.

دادپەروەری

سووربە لەسەر ئەوەی منداڵەکەت دادگەر بێت و بڕیاری هەڵە نەدات.

سووربوون و کۆڵنەدان

هانی منداڵەکەت توانای ئەوەی هەبێ بۆ خۆی ڕووبەڕووی کەس و شتەکان ببێتەوە.

هاوسۆزی

منداڵەکەت فێر بکە کە بیر لە هەستی کەسانی تر و منداڵانی تر بکاتەوە.

خۆشەویستی

دایکوباوک وا بیر دەکەنەوە کە منداڵ بە سرووشت خۆشویستراوە، ئەمە ڕاستە، بەڵام پێویستە ئەوەش بزانن کە لانی کەمی پێویستیی منداڵ لە ڕۆژێکی پڕ کار و جەنجاڵی، بیستنی دەستەواژەی ''خۆشم دەوێیت''ـە.

How Important Are Moral Values in Children? | Our Father's House

ب.ع