وێنە.. منداڵێك بە دوو دەمەوە لەدایكبووە

2020-05-30

20208 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵیکی ئەمەریکی تەمەن شەش مانگ کە بە دوو دەمەوە لەدایكبووە، نەشتەرگەری بۆکراوە تا ئەو دەم و ددان و زمان و لێوە زیادەیەی لێبکرێتەوە کە لە زگماکییەوە هەیبووە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی " 24.ae" ئاماژەی بەوەکردوە، کاتێك ئەم منداڵە لە سکی دایکیدابوو پزیشکان بینیان کە گرێیەك لە رووخساریدا هەیە و لەسەرەتادا وایانزانی کە تەنها کیسێکە کە ئەگەری هەیە دوای لەدایكبوون نەمێنێت، بەڵام دواتر تووشی سەرسوڕمان بوون کە بینیان لەڕاستیدا ئەوە دەمێكی دیکەبوو کە بە چەناگەیەوە بووە.

ئەم منداڵە بە یەکێك لەو ٣٥ کەسەی جیهان دادەندرێت کە حاڵەتی "دیبرۆسبۆس"ی هەیە کە دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی ئەندامەکان لە رووخساردا.

پزیشکەکان وتوویانە، دەمی دووەم هیچ پەیوەندییەکی نەبووە بە دەمی سەرەکیی منداڵەکەوە، منداڵەکە بەشیوەیەکی سروشتی دەیتوانی هەناسەبدات و خواردن و خواردنەوە بخواتەوە.

بۆیە پزیشکان بڕیاریاندا کە بە نەشتەرگەری دەمەکەی دیکەی لێبکەنەوە، بۆیە بەشی خوارەوەی شەویلگەیان هەڵکۆڵی تا بەتەواویی ئەو ئێسکە زیادانەش دەربهێننە کە دەمی دووەمی هەیبووە.

دوای شەش مانگ بەتەواویی برینەکانی منداڵە چاکبووەوە و منداڵەکە بە قورسی دەستی کرد بەخواردن، پزیشکان بینیان کە ناتوانێت لێوی خوارەوە بە ئاسانی بجوڵێنێت، چونکە ماسولکەکانی ئەو ناوچەیە زیانیان پێگەیشتووە.

بەگوێرەی وتەی زانایان ئاماژە بەوەکراوە، حاڵەتی دیبرۆسبۆس" زیاتر لە ئاژەڵەکاندا تۆماردەکرێت وەکو پشیلە، مەڕ و مریشك، کە حاڵەتێکی دەگمەنە بەهۆی کێشەکانی پێکهاتنی پرۆتینەوە لەکاتی دووگیانیدا روودەدات، کە وادەکات هەندێك لە ئەندامەکانی رووخسار بەشێوەیەکی دوانی دروست ببن.

حالة نادرة.. طفلة تولد بفمين

ژ.ن