2020-05-29
5616 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە لە یەکێک لە وێستگەکانی شەمەندەفەر لە هیندستان ڕوویداوە، لە دیمەنێکی تراژیدیادا دایکێک لە وێستگەکە دەکەوێت بە زەویدا و دەمرێت، منداڵە بچووکەکەی لە نزیکی بووە هەوڵدەدات دایکی بەخەبەر بهێنێت.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی truescoopnews دا هاتووە، ئەو دایکە لە تەنیشت منداڵە بچوکەکەیدا مردووە، ئەو منداڵە جلەکانی دایکی دەجوڵێنێت و لە چواردەوری یاری دەکات بۆ ئەوەی دایکی بەخەبەربهێنێت.
ڕووداوەکە لە وێستگەی موزەفەربور لە ویلایەتی بیهاری هیندستان ڕوویداوە ئەو هاوڵاتیانەی لەوێبوون ئاشکرایانکردووە، دایکەکە تەمەنی ٣٥ ساڵبووە بەهۆی برسێتی و تونێتییەوە مردووە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو دایکە یەکێکە لەو هەزاران کۆچبەرە هیندییەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئیشەکەی لەدەستداوە و بەهۆی کارەکانیان ماڵەکانیان بەجێهێشتووە، ئەو ژنە هەوڵیداوە بگەڕێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی کە چەندین میل لە شوێنی کاری دوربووە، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە ڕێگەکان داخراوە و نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.

ئ.ل