وێنە.. چیرۆکی ئەو باوکە ونبووەی بەهۆی ڤیدیۆیەکی تیکتۆکەوە دۆزرایەوە

2020-05-29

6127 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە تیکتۆک کە تێیدا خەڵکی هاندەدرێت یارمەتی هەژاران بدەن، منداڵەکانی پیاوێک توانیان باوکیان کە بۆ ماوەی دوو ساڵ ونبوبوو، بدۆزنەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، ڤێنکاتیشوارلو ئەو پیاوەیە کە هەموو تەمەنی تەنیا لە گوندەکەی خۆیاندا بەسەربردبوو، خاوەنی پێنج منداڵ و هاوسەرێک بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا و بۆ یەکەمجار بە مەبەستی ئیشی کرێکاری بە شەمەندەفەر بەرەو گوندێکی دیکەی نزیکیان دەکەوێتەڕێ و لە رێگادا خەوی لێدەکەوێت و لە شاری پونجاب خۆی دەبینێتەوە.

ئەوەش هاتووە، لەبەرئەوەی پیاوەکە زمانی پونجابی نەزانیوە نەشیزانیوە چۆن بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەی خۆیان کە دوو هەزار کیلۆمەتر لێی دوورکەوتووەتەوە، لەو شارەدا ماوەتەوە و ماوەی دوو ساڵە بە خێرکردنی خەڵکی دەژی.

لە ماوەی رابردوودا، ڤیدیۆیەک لە تیکتۆک بڵاودەکرێتەوە کە تێیدا گەنجێک خواردن بە کەسانی هەژار دەدات و یەکێکیش لە هەژارەکان هەمان پیاوە ونبووەکە دەبێت، خزمێکی پیاوە ونبووەکە دەیبینێت و هەواڵ بە منداڵەکانی دەدات کە باوکی لە ڤیدیۆیەکدا بینیوە و ئەوانیش هەواڵی ونبونی باوکیان بە پۆلیسی پونجاب دەدەن و پاش چەند رۆژێک دەیگەڕێننەوە بۆ ماڵەوە.

بەوشێوەیەش، لەدوای دوو ساڵ لە ونبوونی، توانیان باوکیان لە رێگەی ڤیدییەکی تیکتۆکەوە بدۆزنەوە.

R Venkateshwarlu (second from right) with police and others in Ludhiana

R Venkateshwarlu with his family