چەند خۆراکێک کە نابێت ژنان لە کاتی سووڕی مانگانەدا بیانخۆن

2020-05-29

62930 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەکاتی سووڕی مانگانەدا دەبێت خانمان گرنگی بە جۆری ئەو خواردنانە بدەن کە دەیخۆن، چونکە کاریگەریی لەسەر جەستەیان دەبێت و، ڕەنگە هەندێك جۆر خۆراك ئازاری کاتی سووڕی مانگانە زیادبکات.

ماڵپەڕی "Brightside" ئاماژەی بە دیارترینی ئەو خۆراکانە کردووە کە باشترە خانمان لەکاتی سووڕی مانگانەدا نەیانخۆن، ئەوانیش:

کافایین:

6 Foods You Can Eat on Your Period, and 4 Foods You Need to Avoid

چونکە لە ماوەی سووڕی مانگانەدا تێکچوونی هۆرمۆنەکان کاریگەری لەسەر میزاج دەبێت و وادەکات کەسەکە عاتیفی و تووڕە بێت، خواردنەوەی کافایین لەم ماوەیەدا زیاتر کاریگەریی لەسەر میزاج دەبێت و هەستیاری و توڕەبوون زیاتر دەکات.

شیرەمەنییەکان:

6 Foods You Can Eat on Your Period, and 4 Foods You Need to Avoid

شیرەمەنییەکانی وەك شیر، ماست، پەنیر و هتد، بڕێکی زۆر چەورییان تێدایە، کە دەبنە هۆی زیادبوونی هەوکردن و گرژبوونی ماسولکەکان، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی ئازار لەکاتی سووڕی مانگانەدا.

شیرینی:

6 Foods You Can Eat on Your Period, and 4 Foods You Need to Avoid

خواردنی شەکر و شیرینی وادەکات ئاستی وزەی جەستە بەرزببێتەوە، ئەمەش وادەکات لە سەرەتای خواردنیاندا هەست بە  ئارامی بکەیت، بەڵام دواتر وادەکات جەستە ماندوو ببێت و هەوکردنەکان لە جەستەدا زیاد دەکات و ئازاری جەستە زۆرتر دەبێت.

ب.ع