چوار ڕێگا بۆ سپیکردنەوەی جلوبەرگ

2020-05-29

26695 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆشاکی سپی بەهۆی ئارەق یان هۆکاری ترەوە ڕەنگی دەگۆڕێت و لێکردنەوەی کارێکی ئاسان نابێت، دەتوانرێت بە سرکەی سپی و تایتی ئاسایی و چەند کەرەستەیەکی تر پۆشاک بە ئاسانی سپیبکرێتەوە.

ماڵپەڕی "Brightside" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چوار بیرۆکە کردووە بۆ زوو سپیکردنەوەی پۆشاکەکان بەبێ بەکارهێنانی کەرەستەی کیمیایی، ئەوانیش:

بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ

6 Fresh Ways to Whiten Yellowing Clothes Without Harsh Chemicals

نیو کوپ ئاوی لیمۆ لەناو تەشتێک ئاوی گەرمدا تێکەڵبکریت و پۆشاکە سپییەکەی تێبکرێت، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک، یاخود بە درێژایی شەو پۆشاکەکان لەناو تەشتە ئاوەکەدا جێبهێڵرێت، دواتر بە دەست بشۆرێت و لەبەر تیشکی خۆر هەڵبخرێت، هۆکارە بۆ سپیبوونەوە و نەمانی بۆنی ناخۆشی پۆشاکەکە.

بەکارهێنانی سرکەی سپی

6 Fresh Ways to Whiten Yellowing Clothes Without Harsh Chemicals

١/٤ کوپ ئاوی لیمۆ لەگەڵ ١/٢ کوپ سرکەی سپی تێکەڵبکرێت و بخرێتە ئامێری پۆشاک شۆردنەوە "غەسالە"، ئەگەر پۆشاکەکە بۆنی ناخۆش بوو باشترە یەک کوپ سرکەی تێبکرێت، ئەوەش هۆکارە بۆ سپیبوونەوە و نەمانی بۆنی ناخۆشی پۆشاکە سپییەکە.

بەکارهێنانی سۆدەی نان

6 Fresh Ways to Whiten Yellowing Clothes Without Harsh Chemicals

بڕێک سۆدەی نان "بیکاربۆناتی سۆدیۆم" کە هاوشێوەی سۆدەی جلشۆردنە پۆشاک شۆردنە "کاربۆناتی سۆدیۆم" بکرێتە ئامێری پۆشاک شۆردنەوە، هۆکارە بۆ سپیبوونەوە و پێدانی رەونەق بە پۆشاکەکە، جگە لەوەش، وەکو دژە بەکتریا وایە و ئامێری پۆشاک شۆردنەکە و پۆشاکەکە لە گەشەکردنی بەکتریا دەپارێزێت.

بەکارنەهێنانی دەرمانی کیمیایی

6 Fresh Ways to Whiten Yellowing Clothes Without Harsh Chemicals

دوور بە لە بەکارهێنانی ئەو شامپۆ و تایتانەی ماددەی کیمیاییان تێدایە، لەبری ئەوە کەرەستەی سروشتی و ئاسایی، کە هیچ ماددەیەکی کیمیایی تێدانییە بەکاربهێنرێت، زیان بە پێکهاتەی پۆشاکەکان ناگەیەنێت و ڕەنگەکەی تێک نادات.

ب.ع