2020-05-29
13818 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێشك بە گرنگترین و دیارترین ئەندامی لەشی مرۆڤ دادەنرێت، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دڵ و هۆرمۆنەکان و فشاری خوێندا هەیە، هەربۆیە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی نزیکەی لە سەدا٢٠ی کالۆرییەکانی لەش بەکاردەهێنێت.
لەش پێویستی بە سوتەمەنی تەواوە بۆ پاراستنی تەرکیز و دابینکردنی ووزە بۆ تەواوی ڕۆژ، مەبەست لە سوتەمەنی سەرچاوەی خۆراکی بنەڕەتی وەکو ئەسیدەکانی ئۆمیگا٣ و دژە ئۆکسیدەکان کە خانەکان دەپارێزن لە لەناوچوون و ڤیتامینەکان و کانزاکانی تر.
ماڵپەڕی "Boldsky" پێشنیاری لیستێکی ١٠ لە تەندروستترین خۆراکەکان کرد کە بەشدارن لە گەشەپێدان و چالاکییەکانی جەستە و کردارەکانی مێشكی مرۆڤ.
شلیک و جۆرەکانی توو

بڕێکی باش لە دژە ئۆکسیدەکانی تێدایە، کە کاریگەریی ئەرێنییان هەیە لەسەر مێشک، وەکو بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان خانەکانی مێشک، کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشک پەیوەست بە تەمەنەوە.
ئەڤۆکادۆ

سەرچاوەیەکی باشی ڕۆنە ناتێرەکان (ئۆرگانییەکان)ە، کە ئەرکەکانی مێشك بەهێزدەکەن و ئەرکەکانی هەست باشتردەکات و مەترسی " نەناسینەوە یاخود کەمتر ناسینەوە" کەم دەکاتەوە .
ڕۆنی ماسی

سەلەمون، تونا، سەردین و جۆرەکانی تر بە سەرچاوەیەکی باشی ئەسیدەکانی ئۆمیگا٣ دەژمێردرێن، ئەمانە یارمەتیدەری ڕێکخستی خانەکانی مێشکن.
چەرەسات

لە چەرەساتدا بڕێکی باش ڤیتامین E و چەوری ئۆمیگا٣ هەن کە خانەکان دەپارێزن لە سترێسی ئۆکسیدی، ئەوەش دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە سیستمی کارەکانی ئۆکسیدەکان.
بڕۆکلی

سەرچاوەیەکی بەهێزی ڤیتامین K و دژە ئۆکسیدەکانە کە خانەکان دەپارێزن لە لەناوچوون، بەپێی توێژینەوەیەک کە لەساڵی ٢٠١٦ کراوە بیرەوەری بەساڵاچووان باشتر دەکات.
هێلکە

خۆراکێکی تەندروستە و بڕێکی زۆر لە ڤیتامین B تێدایە، وەکو ڤیتامین B6 و B12 و فۆلیک ئەسید، دەبنە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی بیرکۆڵی و مەترسی بچوک بوونەوەی مێشک.
نەستەلەی تاڵ

بەهۆی ئەوەی فلاڤنۆید و دژە ئۆکسید و کافایین لە پێکهاتەکەیدا هەیە، بیرەوەری چالاک دەکات و ڕێژەی تەرکیز زیاتر دەکەن.
قــــــــاوە

ڕێژەیەکی فراوان لە کافایین و دژە ئۆکسیدەکانی تێدایە، دژە ئۆکسیدەکان خانەکان لە لەناوچوون دەپارێزن.
چــــای سەوز

خواردنەوەیەکی بەهێزە بۆ گەشەپێدان و باشترکردنی بیری مرۆڤ و کردارەکانی مێشك و ڕێژەی هۆشیاری و بێداریی زیاددەکات.
پرتەقاڵ

سەرچاوەی ڤیتامین C یە کە سیستمی بەرگری بەهێزدەکات و ڕێگرە لە ئاڵۆزبوونی مێشک و خانەکانی مۆخ دەپارێزێت.
ب.ع