دوو ڕێگەی ئاسان بۆ ژیرکردنەوەی منداڵ

2020-05-26

4398 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە دایکان و باوکان بەهۆی گریانی بەردەوامی منداڵەکانیان کارەکانی ڕۆژانەیان بە ئاسانی بۆ ئەنجام نادرێت، دەتوانرێت بە شێلاندنی منداڵ گریانەکەی بوەستێنرێت.

ماڵپەڕی "Parents" لە بابەتێکدا ئاماژە بە دوو رێگەی ئاسان دەکات بۆ ژیرکردنەوەی منداڵ و وەستانی لە گریان، ئەوانیش:

شێلانی منداڵ یەکێکە لە ڕێگە ئاسانەکان کە منداڵ پێی ژیر دەبێتەوە، بەڵام دەبێت دایک بە هێواشی منداڵەکەی بشێلێت، دایکەکە هەوڵبدات لە سکییەوە تا لوتی منداڵەکەی بەنەرمی بشێلێت، دواتر گەردن و شان و ملی.

 یاخود ئەوکاتەی لە جێگەی نوستنەکەیەتی ئەو ئامێرەی کە منداڵ ڕادەژەنێت هەوڵبدە لە نزیک خۆتەوە  بێت لەو جێگەی کە کاردەکەیت با منداڵەکەت لەلابێت، منداڵ ئەگەر لەلای دایکی نزیک بێت هەست بە دڵنیای و سەلامەتی دەکات.

ئەگەر ئەم دوو ڕێگەیە سوودی نەبوو باشترە دایک لە هۆکاری گریانی منداڵەکەی دڵنیابێتەوە تابزانێت جێگەکەی گەرمە یان ساردە یان پلەی گەرمی لەشی بەرز نەبووەتەوە یان هۆکاری تر.

ب.ع